تره‌مپ و ئه‌ردۆگان لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کرد
جاد دیر، یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی كۆشكی سپی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو، دۆناڵد تره‌مپ و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی وڵاتانی لیبیا‌و ئیدلب-ی باكوری رۆژئاوای سوریا كردوه.
تره‌مپ و ئه‌رۆگان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی راگرتنی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی لیبیا كردوه‌ته‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، تره‌مپ و ئه‌رۆگان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی راگرتنی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی لیبیا كردوه‌ته‌وه و پشتیوانی خۆشیان بۆ درێژه‌دان به ئاگربه‌ست له‌و وڵاته ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها هاوڕاش بون له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌گرژی و توندوتیژیه‌كانی ئیدلب-ی باكوری رۆژئاوای سوریا.
تره‌مپ داوایكردوه، ناكۆكیی و ئاڵۆزیه‌كانی توركیا‌و یۆنان له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بكرێن
له راگه‌یه‌ندراوه‌کەدا باس لەوەکراوە، "تره‌مپ داوایكردوه، ناكۆكیی و ئاڵۆزیه‌كانی توركیا‌و یۆنان له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بكرێن".
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان هه‌ردو سه‌رۆكی ئه‌مریكاو توركیا له‌دوای ئه‌وه دێت كه له 30-10-2019 كۆنگرێسی ئه‌مریكا به ده‌نگی 223 ئه‌ندامی كۆنگرێس پڕۆژه یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ساڵانی 1915 بۆ 1917 په‌سه‌ندكرد، کە ئەوەش نیگەرنی قوڵی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.
خەندان
