پۆمپیۆ: روسیا، ئێران، ئەسەد و حزبوڵا رێگە نادەن ئاگربەست لە رۆژئاڤای کوردستان بچەسپێت
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "واشنتن ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە روسیا، ئێران، ئەسەد و حزبوڵا بەردەوام بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستانی دەکەن".
ئەو هێرشانە بەربەستی راستەوخۆن لەسەر سەقامگیربونی ئاگربەست لە رۆژئاڤای کوردستان
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو هێرشانە بەربەستی راستەوخۆن لەسەر سەقامگیربونی ئاگربەست لە رۆژئاڤای کوردستان".
دوێنێ دوشەممە کاروانێکی دیکەی سەربازی تورکیا لە دەروازەی کەفەرلۆسین لە ئیدلیبەوە گەیشتوەتە ناو خاکی سوریا
بەپێی هەواڵێکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، دوێنێ دوشەممە کاروانێکی دیکەی سەربازی تورکیا لە دەروازەی کەفەرلۆسین لە ئیدلیبەوە گەیشتوەتە ناو خاکی سوریا.
روانگەی سوری جەختیشیکردەوە، کاروانەکە 30 ئامێری سەربازی و 12 بارهەڵگری لەخۆگرتبو، کە کەلوپەل وسەربازیان بۆ باشوری ئیدلیب دەگواستەوە، ئەمە لەکاتێکدایە 8ی ئەم مانگە روسیا و تورکیا ئاگربەستیان لە ئیدلیب راگەیاندبو.
هاوکات روانگەی سوری باسی لەوەشکردوە، "لەپاش ئەوەی سوپای سوریا کۆنتڕۆڵی 14 ناوچەی ئیدلیبی کردوە، لەئێستادا بەرە و دەروازەی نەعمان بەڕێکەوتوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچەیە، کە دوەم گەورە شارۆچکەی پارێزگای ئیدلیبە".
خەندان-
