لە تورکیا بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 12 كەس گەیەندرانە نەخۆشخانە
ڤایرۆسی كۆڕۆنا جگە لە چین، چەند وڵاتێكی تریشی گرتووەتەوە و توركیاش یەكێكە لەو وڵاتانەیە کە لە شاری "ئاكسەرا"ی گومانی لە 12 كەس هەبوو لە كە تووشی ئەو نەخۆشییە بوونەتەوە، بەڵام دوای پشكنین و چاودێریكردنیان دەرچوو ئەو ڤایرۆسەیان تووش نەبووە.
فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستیی توركیا، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی توركیا ئاشكرای كرد، كە ئەو ١٢ كەسە گومانی ئەوەیان لێ دەكرا كە تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون، بەڵام دەركەوت ئەو ڤایرۆسەیان نەگرتووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە تا ئێستا لە توركیا هیچ كەسێك ئەو ڤایرۆسەی تووش نەبووە و و توركیا هەموو ئامادەكارییەكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی وەزیری تەندروستی، یەكێك لەو ١٢ كەسەی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، بە هۆی ئەوەی تای بەرزی هەبووە، هەروەها تووشی هەڵامەتیش بووەتەوە لەناو سەیارە لەڕێگای ئاكسەرای، هەروەها هەفتەیەك بەرلە ئێستاش ئەو كەسە لەگەڵ ١١ی تر لە چینەوە هاتووەتە توركیا، بۆیە ترس هەبووە كە ئەو ڤایرۆسەی گرتبێت و هەموو ئەوانەی لەگەڵیشی بوون گەیەندرانە نەخۆشخانە.
والی شاری ئاكسەرای لە لێدوانێكدا ئاماژەی داوە، كە هەفتەیەك بەرلە ئێستا ١٢ كەس لە چینەوە هاتوونەتە ئاكسەرای بۆ گەشتوگوزار، بەڵام یەكێك لە گەشتیارەكان تووشی هەڵامەت بووە، پاشان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دەركەوت ئەو ڤایرۆسەی نەگرتووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیای توركیا، تا ئێستا لەو ١٢ كەسە كە دوویان توركن، لە نەخۆشخانە نەهێراونەتە دەرەوە و چارەسەر وەردەگرن، چونكە ١٠٠٪ یەكلایی نەبووەتەوە كە ئەو ڤیرۆسەیان تووش بووە یان نا؟
باسنیوز
