رووسیا داوای پاراستنی باڵوێزخانەکان لە عێراق دەکات

رووسیا داوای پاراستنی باڵوێزخانەکان لە عێراق دەکات
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوای پاراستنی باڵوێزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان لە حکوومەتی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 27-1-2020، سێرگی رەبابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێویستە بەغدا و واشنتن لەبارەی بوونی هێزە ئەمریکییەکان لەسەر خاکی عێراق، رێک بکەون.

سێرگی رەرابکۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، پێویستە حکوومەتی عێراق باڵوێزخانە و ناوەندە دیپلۆماسییە بیانییەکان لەسەر خاکی وڵاتەەی بپارێزێت.

ئەو لێدوانەی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای ئەوە دێت، کە بەردەوام گرووپە توندڕەوەکان باڵوێزخانەی ئەمریکا بە مووشەک دەکەنە ئامانج.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26-1-2020، پێنج مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، کە سێ مووشەکیان لە سنووری باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە و باس لە برینداربوونی کەسێکیش بەو هۆیەوە، دەکرێت.












باسنيوز
Top