کیم جۆنگ ئون بە شێوازێکی تایبەت رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

 کیم جۆنگ ئون بە شێوازێکی تایبەت رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات
سەرۆکی کۆریای باکوور بەشێوازێکی تایبەت رێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دەکات.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، حکوومەتی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون بەشێوەیەکی دیکتاتۆریانە حوکمی ئەو وڵاتە دەکات، بڕیاری قەدەغەکردنی چوونی گەشتیارانی بیانی بۆ وڵاتەکەی، داوە.

قەدەغەکردنی چوونی هیچ گەشتیارێک بۆ کۆریای باکوور بۆ رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە.

بەهۆی بوونی پەیوەندیی بەهێز لەنێوان کۆریای باکوور و چین، هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێ گەشتی کۆریای باکوور بکەن، پێویستە لەڕێی چینەوە بچنە ئەو وڵاتە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان لە چین سەری هەڵداوە و چەندین شاری چینی گرتووەتەوە. تا ئێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە، دوو ژهەزار و 744 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 80 کەس لە چین گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسەکە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە.









باسنیوز
Top