رۆحانی: ناهێڵین تیرۆریستانی کۆشکی سپی نێوانی گەل و حکوومەتی ئێران تێک بدەن

 رۆحانی: ناهێڵین تیرۆریستانی کۆشکی سپی نێوانی گەل و حکوومەتی ئێران تێک بدەن


سەرکۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، کە ”تیرۆریستانی کۆشکی سپی“ هەوڵی تێکدانی نێوانی گەل و حکوومەتی ئێران دەدەن، بەڵام ئەوان رێگا بەوە نادەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 27-1-2020، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران ل وتارێکدا بۆ پارێزگارانی وڵاتەکەی، داوای لە گەلی وڵاتەکەی کردووە بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بکەن.

حەسەن رۆحانی پێی وایە بەشدارینەکردنی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردندا یەکێکە لە ئامانجەکانی دۆناڵد ترەمی سەرۆکی ئەمریکا و ”تیرۆریستانی کۆشکی سپی“ و رایگەیاندووە، ”رێگا بە تێکدانی نێوانی گەل و حکوومەتی ئێران نادەین“.

سەرکۆماری ئێران رەخنەی لە ئەنجوومەنی داڕشتنی دەستووری ئێران بەهۆی رەتکردنەوەی کەسایەتییە باڵاکانی چاکسازیخوازانی ئێران لە خۆکاندیدکردن گرت و رایگەیاند، ”گەورەترین مەترسی بۆ سەر سیستەمی ئێران، گۆڕینی هەڵبژاردنی راستەقینەیە بۆ هەڵبژاردنێکی سەرپێییانە“.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانیش ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.






باسنیوز
Top