فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی له رێڕه‌وی فڕگه ده‌رده‌چێت و ده‌چێته سه‌ر شه‌قامێكی گشتی
فڕۆكه‌كه تایبه‌ته به كۆمپانیای هێلی فڕۆكه‌وانی كاسپیان (قه‌زوین)ـه و له گه‌ڕانه‌وه له ماهشههر له رێڕه‌وی فڕگه ده‌رچووه و چووه‌ته ناو شه‌قامێكی سه‌ره‌كی.
وه‌ك میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سه‌رنشینان هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه و به سه‌لامه‌تی له فڕۆكه‌كه دابه‌زیون.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، لە زاری "رەزا جەعفەرزادە" گوتەبێژی رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکەی گەشتیاریی تاران - ماهشەهر لە جۆری بۆینگی MD سەر بە کۆمپانیای "کاسپیەن" کاتژمێر 7:50ی ئه‌مڕۆ 27/1/2020، تووشی ئەم رووداوە هاتووە، بەڵام سەرنشینانی هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
K24 -
