هۆڵەندا داوای لێبوردن لە جووەکان دەکات

هۆڵەندا داوای لێبوردن لە جووەکان دەکات
مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی نێزەرلاندس (هۆڵەندا) بۆ یەکەمجار لە بری وڵاتەکەی داوای لێبوردن لە جووەکان دەکات، بەوەی وڵاتەکەی رۆڵی نەبووە لە وەستاندنی پرۆسەی قڕکردنی جووەکان لە ئەوروپا.

لە ئەمستەردام، سەرۆک وەزیران رایگەیاندووە: "لەگەڵ ئەو رزگاربووەی کەمەی کەماون، من لە بری حکوومەت داوای لێبوردن لە کارەکانی حکوومەتی ئەو کات دەکەم".

دەشڵێت: "زۆر کەس لە حکوومەت لەو کاتەدا، دوای فەرمانی ئەڵمانەکان کەوتن، بەبێ ئەوەی بزانن دەرهاویشتەی چی دەبێت".

یەکەمجارە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و پۆزش بۆ کارەکانی وڵاتەکەی دژی جووەکان بهێنێتەوە.

لە کۆی ئەو شەش ملیۆن جووەی بەهۆی هۆلۆکۆست مردن، 102 هەزاریان لە هۆڵەندا دەژیان.





K24 –
Top