چین لە شەش رۆژدا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشیی کۆڕۆنا دروست دەکات
حکوومەتی کۆماری میللیی چین نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشیی کۆڕۆنا، لە ماوەی شەش رۆژدا دروست دەکات.
رۆژی هەینی 24-1-2020، پرۆسەی دروستکردنی نەخۆشخانەکە لە شاری وهان دەستی پێکرد و بڕیارە لە رۆژی 3-2-2020 یەکەم نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وەربگرێت.
نەخۆشخانەکە هەزار قەرەوێڵەییە و تایبەت دەبێ بە تووشبووانی نەخۆشیی کۆڕۆنا.
تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، 26 هاووڵاتیی چینی گیانیان لەدەست داوە و 876 کەسیش تووش بوون.
باسنیوز
