مەراڵ ئاكشەنەر: 56٪ی خەڵکی توركیا داوای سیستەمی پەرلەمانی دەكاتەوە

مەراڵ ئاكشەنەر: 56٪ی خەڵکی توركیا داوای سیستەمی پەرلەمانی دەكاتەوە
مەراڵ ئاكشەنەر سەرۆكی پارتی باش (ئیی پارتی) ئاشکرای کردووە، ٦٥٪ی خەڵکی توركیا داوای گێڕانەوەی سیستەمی پەرلەمانی دەكەن، چونكە سیستەمی سەرۆكایەتی تاكڕەوی بەرهەم هێناوە و خەڵک لە سایەی ئەو سیستەمەدا ناتوانن هەناسە بدەن.

كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیادا پارتەكەی توانی بەربەستی هەڵبژاردن بشكێنێت و وەكوو پارت بچێتە پەرلەمانەوە، پێیوایە دانیشتوانی توركیا داوای سیستەمی پەرلەمانی دەكەنەوە، چونكە لە سیستەمی سەرۆكایەتیدا لە تاكڕەوی زیاتر، هیچ سوودێكیان نەبینی.

ئاكشەنەر ئێوارەخوانێكی بۆ میدیاكارانی توركیا رێك خست و لەوێدا وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی دایەوە كە رۆژنامەنووسان ئاڕاستەیان كردووە.

ئەو باسی لە سیستەمی پەرلەمانی كرد، كە بۆ توركیا زۆر گرنگە و وەكوو پارتی باشیش لەبری سیستەمی سەرۆكایەتی، داوای سیستەمی پەرلەمانیی بەهێز دەكەن.

ئەو ئاماژەی بەوەش داوە كە بە گوێرەی ئەو راپرسییانەی ئەنجام دراون و ٦٥٪ی خەڵکی توركیا داوای گێڕانەوەی سیستەمی پەرلەمانی دەكەن، چونكە سیستەمی سەرۆكایەتی تاكڕەوی بەرهەم هێنا و خەڵک لە سایەی ئەو سیستەمەدا ناتوانن هەناسە بدەن".

لە بەشێكی تری قسەكانیدا پشتگیریی لە هاوپەیمانێتییەكی نوێ لە نێوان پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا کردووە و ئەو پێی باشە ئەو پارتە تازانەی دروست بوون، لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکدا بتوانن بچنە ناو هەڵبژاردنەوە.

لەبارەی بوونی دەنگۆی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە توركیا، ئاكشەنەر ئاماژەی بەوە داوە: "بە بۆچوونی من هەڵبژاردنی پشوەختە لە توركیا ئەنجام نادرێت، چونكە بۆ پارتە سیاسییەكانی توركیا وا باشترە هەڵبژاردنی پێشوەختە نەكرێت و تەنیا چاودێریی دۆخەكە بكەن تا ٢٠٢٣، ئەمە زانیاری نییە، تەنیا خوێندنەوەی خۆمە".













باسنيوز
Top