ئەمریکا رێگا بە پۆلیسی رووسیا نادا لە دەروازەی سێمالکا نزیک بێتەوە
سوپای ئەمریکا رێگریی لە هێزێکی پۆلیسی سەربازیی رووسی دەکات، کە بە نیازبووە لە دەروازەیەکی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان نزیک بێتەوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 22-1-2020، هێزێکی پۆلیسی سەربازیی رووسی بە یاوەریی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە ویستوویەتی بەرەو دەروازەی سێمالکا بڕوات کە دەکەوێتە نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.
هەروەک روانگەی سووری ئاشکرای کردووە، سوپای ئەمریکا لە دەروازەی گوندی چل ئاغا رێگرییان لەو هێزە رووسییە کردووە و رێگایان نەداوە بەرەو دەروازەی سێمالکا بچێت.
باسنيووز
