چاوشئۆغلۆ: لە زۆر بابەتدا لەگەڵ ئێران هاوڕاین

چاوشئۆغلۆ: لە زۆر بابەتدا لەگەڵ ئێران هاوڕاین
مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: وڵاتەكەی لە زۆر بابەتدا لەگەڵ ئێران هاوڕایە.

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانەی وتارێکدا لە کۆڕبەنی ئابوری جیهانی داڤۆس رایگەیاند، "تورکیا ئامادەیە هاوکاری هەمو لایەنەکانی لیبیا بکات بۆ چارەسەری قەیرانی لیبیا و بەردەوام بونی ئاگربەست لە لیبیا".

ئەوەشی خستەڕو، "ئێمە پشتگیری فائیز سەراج، سەرۆکی حکومەتی ویفاقی لیبیا و روسیا دەکەین، بۆ رێکخستنی کۆبونەوە لایەنەکان لەگەڵ خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا".

لەبارەی ئێرانەوە چاوشئۆغلۆ ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی لە زۆر بابەتدا هاوڕایە لەگەڵ ئێراندا و دژایەتی سزا ئەمرییکیەکان دەکەین کە بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی".




خەندان-
Top