سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ئینتەرپۆل بە زیاتر لە 13 ساڵ زیندان سزا درا

سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ئینتەرپۆل بە زیاتر لە 13 ساڵ زیندان سزا درا
دادگایەک لە چین سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ئینتەرپۆلی بە 13 ساڵ و نیو زیندان و پێبژاردنی پارە سزا دا.

میدیا جیهانییەکان لەمبارەوە بڵاویان کردووەتەوە، مەنگ هانگۆی، سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ئینتەرپۆل کە ساڵی ٢٠١٨ گەڕابووەوە چین، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر و زیندانی کرابوو، دانی بەوەدا نابوو کە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار بەرتیلی وەرەگرتووە.

بەپێی ئەو حوکمە دەبێ مەنگ هانگۆی، جیالە 13 ساڵ و نیو بەندکرا، هاوکات 290 هەزار دۆلار پێبژاردن بدات.

سەرۆکی پێشووی ئینتەرپۆل ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی چینیش بووە، پاش دەستگیرکرانی لەو حزبەش دەرکراوە.

هانگۆی پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئینتەرپۆل، لە چین پۆستەکانی، وەزیری، جێگیر وەزیر و جێگری ئاسایشی گشتیی حزبی کۆمۆنیستی چین بووە و هاوکات لە ساڵانی 2005 هەت ساڵی 2009 سەرۆکی پۆلیسی دەریایی چین بووە.












باسنيوز


Top