نامۆترین خۆپیشاندان لە ئەمریکا بەڕێوە چوو
هەزاران هاووڵاتیی ویلایەتی ڤێرجینیا بە چەک و تەقەمەنییەوە لە شاری ریچمۆندی پایتەختی ویلایەتەکەیان خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و دواتر لەبەردەم پەرلەمانی ویلایەتەکەیان، گردبوونەوە.
ئەو خۆپیشاندەرانە داوایان دەکرد بڕیاری قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک نەدرێ، کە حاکمی نوێی ویلایەتەکە بەنیازە بڕیارەکە بدات.
خۆپیشاندەران جۆرەها چەک و تەقەمەنیی راستەقینەیان پێبووە و خۆپیشاندانەکە بە یەکێک لە نامۆترین خۆپیشاندان، دادەنرێت.
باسنيوز
