سه‌روه‌ته شاراوه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون 10 تریلیۆن دۆلاره
به گوێره‌ی ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه، بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و سه‌روه‌ته، پیۆنگ یانگ چاوه‌ڕوانه سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه خراوه‌ته سه‌ری.
وه‌ك گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، چین 90%ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور كۆنتڕۆڵ كردووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سزای نوێ بژارده‌كانی به‌رده‌م پیۆنگ یانگ بۆ بازرگانی ده‌ره‌كی كه‌متر بكاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه‌ش چۆی كیونگ سو، سه‌رۆكی په‌یمانگای سامانه‌كانی كۆریای باشوور ده‌ڵێت: "چه‌ند رێگه‌یه‌كی زۆر دیاریكراو بۆ پیۆنگ یانگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی بكات، ئه‌ویش بازرگانی چه‌ك، قاچاخی و پوخته‌كردنی كانزا سرووشتییه‌كانی ژێرزه‌وییه".
گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه كه تایبه‌تمه‌نده به بواری سه‌ربازی، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه ره‌نگه به‌هۆی بوونی چه‌ند وڵاتێك بۆ سوودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و كانزاكانی ئه‌و وڵاته، گۆڕانكاری به‌سه‌ر دۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌دا بێت.
وه‌زاره‌تی ژێرخانی كۆریای باشووریش له‌و باره‌یه‌وه له مانگی ئایار/ مایۆی 2019 داوای كرد بواری زیاتر به كۆریای باكوور بدرێت به‌تایبه‌تیش له كه‌رتی سامانه سرووشتییه‌كان، كه به گوێره‌ی سیۆل داهاته‌كه‌ی زۆره و بای ئه‌وه‌نده‌یه كه بتوانرێت ژێرخانی كۆریای باكووری پێ بنیات بنرێته‌وه.
گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه باس له‌وه ده‌كات، سه‌روه‌ته شاراوه‌كه‌ی كۆریای باكوور به 10 تریلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و ده‌توانێت له ماوه‌ی داهاتوو سوودی لێوه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر كیم بتوانێت به‌رامبه‌ر رێگه‌دان به وه‌به‌رهێنان له‌و سه‌روه‌ته ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ی چه‌كی ناووكییه‌كه‌ی بێت.
K24 -
