ئه‌ڵمانیا به تۆمه‌تی سیخوڕی پیاوێكی ئێرانی دادگایی ده‌كات
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی 51 ساڵه و پێشتر وه‌كو وه‌رگێڕ و راوێژكاری جیۆگرافی له ریزی سوپای ئه‌ڵمانیا "بوندسفیر" كاری كردووه و به ناوی "عه‌بدولمحه‌مید س" ناسراوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌و پیاوه خزمه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانی كردووه و زانیاری بۆ كۆكردوونه‌ته‌وه، كه ساڵی رابردوو له ناوچه‌ی رایلاندی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركراوه.
ئه‌ڵمانیا تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ئه‌و سیخوڕه‌ی داوه‌ته پاڵ هاوسه‌ره‌كه‌شی، به‌ڵام تا ئێستا ژنه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه.
گۆڤاری دێپرشپیگڵی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی نیشتمانی ئێران هه‌بووه، كه له ریزی سوپای ئه‌ڵمانیا توانیویه‌تی ده‌ستی به زانیاری هه‌ستیاری سه‌ربازی بگات، به‌تایبه‌تیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌و وڵاته له ئه‌فغانستان.
دانیشتنه‌كانی دادگاییكردنی ئه‌و سیخوڕه ئێرانییه به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشبینیش ده‌كرێت تا كۆتای مانگی ئاداری ئه‌مساڵ بخایه‌نێت.
ئه‌ڵمانیا ناوی ئێرانی خستووه‌ته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان به زانیارییه نهێنییه‌كانی سوپای و سه‌ربازیی و هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته بگات.
K24 -
