بەهۆی راگرتنی نەوتی لیبیا نرخی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی لەماوەی هەفتەیەکدا تۆمارکرد

 بەهۆی راگرتنی نەوتی لیبیا نرخی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی لەماوەی هەفتەیەکدا تۆمارکرد
پاش ئەوە دو وێستگەی سەرەکی بەرهەمهێنانی نەوتن لەلیبیا داخران، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزترین نرخی لەماوەی زیاتر لەهەفتەیەک تۆمارکرد.

نرخی نەوتی برێنت 74 سەنت زیادیکرد


نرخی نەوتی برێنت 74 سەنت زیادیکرد، بەوەش نرخەکەی رێژەی لەسەدا 1.1 بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 65.59 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی نەوتی رۆژئاوای تەکساس لەئەمریکا 58 سەنت زیادیکرد و بەڕێژەی لەسەدا یەک بەرزبوەوە، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک بە 59.12 دۆلار کڕین و فرۆشی پێوەکرا.

لە 10-ی مانگی رابردوەوە بەرزترین نرخی نەوتی تەکساس 59.73 دۆلاربوە


لە 10-ی مانگی رابردوەوە بەرزترین نرخی نەوتی تەکساس 59.73 دۆلاربوە و پێدەچێت ئاڵۆزبونی دۆخی لیبیا نرخەکەی نزیکبکاتەوە لە بەرزترین نرخی مانگی پێشو.

لایەنە بەشەڕهاتوەکانی لیبیا پێداگیرییان لەوە کرد کە هەریەکەیان مافی خۆیەتی بۆماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ کۆنترۆڵی حکومڕانی لیبیا بکەن و پاش شکستهێنانی کۆبونەوەی مۆسکۆ، هێزەکانی سوپای نیشتیمانی خەلیفە حەفتەر دەستیان بەسەر بۆڕی نەوتی لیبیاداگرت و ناردنی نەوتەکەیان راگرت، دامەزراوەی نەوتی نیشتیمانی لیبیا راگرتنی دو وێستگەی نەوتی راگەیاند، ئەوەش پاڵی بە نرخی نەوتەوە نا و بازرگانانی نەوتی خستە گێژاوی دودڵی لەبەرزبونەوەی نرخی نەوت.





خەندان
Top