لووتكه‌ی به‌رلین له‌باره‌ی قه‌یرانی لیبیا گه‌یشته ئه‌نجام
دوای لووتكه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نگێلا مێركڵ، راویژكاری ئه‌ڵمانیا به‌یاننامه‌ی كۆتایی لووتكه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و ئاشكرایكرد، "مشتومڕی چڕ و جددیمان له‌باره‌ی پرسه‌كه كرد و توانیمان بگه‌ینه بڕیارێك بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له لیبیا، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌سته‌به‌ری ئاشتی بۆ گه‌لی ئه‌و وڵاته بكه‌ین. من له‌و باوه‌ڕه‌دام كۆنگره‌ی به‌رلین به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توانی پشتیوانییه‌كی باشی پرۆسه‌ی سیاسی له لیبیا بكات".
مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌شداربووانی كۆنگره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، كه ره‌شنووسی پلانێكی گشتگیر بۆ قه‌یرانی لیبیا ئاماده بكه‌ن"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه گرژی ئه‌و وڵاته ته‌نیا له رێگه‌ی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
مێركڵ گوتی: "ته‌واوی لایه‌نه‌كانی لووتكه پابه‌ندی هه‌ڵوێستێكی بونیادنه‌ر بوون و له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتن له قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ لیبیا و چاودێریكردنی به شێوه‌یه‌كی چڕ رێككه‌وتن، وه‌ك چۆن پێشتر له‌ئارادابوو".
گوتیشی: "به‌شداربووان جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ست له لیبیا كردووه‌ته‌وه" و ئاماژه‌ی به‌وه دا، "خاڵی هه‌ره گرنگ له‌وه‌دایه، كه فایز سه‌ڕاج، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی و خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ی سوپای نیشتیمانی لیبیا له داهاتوودا پابه‌ندی زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاو بن، كه له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و غه‌سان سه‌لامه، نێردراوی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لیبیاوه پێشنیازكراون، له‌وانه‌ش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ست، كه له هه‌ر یه‌كێك له دوو لایه‌نه ناكۆكه‌كان 5 نوێنه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت".
راویژكاری ئه‌ڵمانیا روونیشیكرده‌وه، "هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك ناوی نوێنه‌ره‌كانیان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌كه ده‌ستنیشان كردووه"، ئاشكراشیكرد، "له ئێستاوه بانگهێشتنامه‌كان بۆیان ده‌نێردرێن"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له ئاگربه‌سته‌وه بۆ سیسته‌مێكی هه‌میشه‌یی وه‌ستانی شه‌ڕ بگۆڕدرێت".
K24
