هۆشداری له بههێزبوونهوهی داعش دهدرێت
کۆڵۆنێڵ مایڵز کاگینگز، گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش گوتی: "وەك هاوپەیمانێتی زانیاریمان هەیە لەسەر ئەوەی داعش بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکە بڵاوبووەتەوە".
گوتیشی: "وهك هاوپەیمانێتی کار بۆ نزیکخستنەوەی هەولێر و بەغدا دەکەين تا بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە و ناوچە جێناکۆکەکان میکانیزمێکی هاوبەشیان هەبێت".
هاوکات سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری شەشی ھێزی پێشمەرگە گوتی: "ئێستا چەکدارانی داعش قۆناخی خۆ ڕێکخستنەوەیان تەواوکردووە بەجۆرێك بەشێك لە چەکدارە بیانییەکانیش خۆیان گەیاندووەتە ناوچەکە".
