سەرۆكی پەرلەمانی ئێران : ملکەچی داواكانی ئەمەریكا نابین
ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی ئێراندا عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، كە لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا كابینە یەك لەدوای یەكەكانی ئەمەریكا ھەوڵی لەناوبردنی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان داوە.
بەگوتەی لاریجانی لەئێستاشدا زیانێكی زۆر لە ئێران دراوە، بەڵام ئەوان ئامادە نین كە چۆك دابدەن و گوێرایەڵی داواكارییەكانی ئەمەریكا بن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی عێراقیش دەڵێ "ئەمەریکا لە پشت ئاڵۆزکردنی دۆخەکەیە و دەیەوێ عێراق و یەمەن دابەش بکات".
K24
