تره‌مپ كوژرانی شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادیشی راگه‌یاند
له تویتێكدا تره‌مپ نووسیویه‌تی، "ئێستا پێیان راگه‌یاندم، كه هێزه‌كانمان یه‌كه‌م شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادییان كوشت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه دوای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی یه‌كه‌م كه‌سی رێكخراوه‌كه بوو".
تره‌مپ ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڵام دوێنێ دووشه‌مه ئه‌مه‌ریكا كوژرانی "ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لموهاجیر"، وته‌بێژی رێكخراوی داعش و سه‌ركرده له‌و رێكخراوه‌ی راگه‌یاند.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی هێرشێكی بوێرانه‌ی له باكووری رۆژئاوای سووریا به به‌شداری 8 هێلیكۆپته‌ر و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازان ئه‌نجامدا و له‌و هێرشه‌دا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی داعش دوای شكستهێنانی له هه‌ڵاتن، خۆی له‌ناو تونێلێكدا ته‌قانده‌وه و 3 منداڵی خۆشی له‌گه‌ڵ خۆی كوشت.
