پارتی کاری بریتانیا: دەبێت جۆنسن پابەندبێت بەوەی بریتانیا بەبێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاناکاتەوە
دڵنیا نیە لە بیرۆکەی جیابونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ رێککەوتن
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دایات ئابوت، وتەبێژی کاروباری ناوخۆی پارتی کاری بریتانیا دوبارە جەختی لە هەڵوێستی پارتی کار کردەوە لەسەر ئەوەی ناتوانێت پشتیوانی لە هەوڵەکان بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەخت لەکاتێکدا "دڵنیا نیە لە بیرۆکەی جیابونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ رێککەوتن".
جۆنسن ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختی دەوێت ئەوا دەبێت سەرەتا پابەند بێت بەوەوە کە وڵاتەکە بەبێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاناکاتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، جۆنسن ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختی دەوێت ئەوا دەبێت سەرەتا پابەند بێت بەوەوە کە وڵاتەکە بەبێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاناکاتەوە.
وتەبێژی کاروباری ناوخۆی پارتی کاری بریتانیا وتیشی، "یەکێک لە رێگەکانی جێبەجێکردن ئەوەیە بۆریس جۆنسن بێتە هۆڵی پەرلەمانەوە و بەڵێنێک بدات بە پەرلەمان کە هەرچییەک روبدات بریتانیا بەبێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیا ناکاتەوە".
جۆنسن بە رونی بڵێت، بریتانیا بەبێ رێکكەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیا ناکامەوە، ئەوا پێموایە ئەوە نەک تەنها پارتی کار ڕازی دەکات بەڵکو زۆربەی ئەندامانی پارتەکەی خۆشی لە پەرلەماندا ڕازی دەبن
رونیشیکردەوە، "ئەگەر جۆنسن بە رونی و ئاشکرا ئەوە بڵێت، بریتانیا بەبێ رێکكەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیا ناکامەوە، ئەوا پێموایە ئەوە نەک تەنها پارتی کار ڕازی دەکات بەڵکو زۆربەی ئەندامانی پارتەکەی خۆشی لە پەرلەماندا ڕازی دەبن، با چاوەڕێ بکەین بزانین ئەوە دەکات".
ناکرێت لەمە زیاتر پەرلەمان بریتانیا وەکو دیلێک رابگرێت، ملیۆنان کۆمپانیا و کەس هەن ناتوانن پلان بۆ داهاتوی خۆیان دابڕێژن
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیری بریتانیا لای خۆیەوە رایگەیاند، "ناکرێت لەمە زیاتر پەرلەمان بریتانیا وەکو دیلێک رابگرێت، ملیۆنان کۆمپانیا و کەس هەن ناتوانن پلان بۆ داهاتوی خۆیان دابڕێژن، ئەم راگرتنە دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە و پێویستە وڵاتەکە لە ساڵی 2020 دا بەرەو پێشەوە بڕوات".
لەماوەی چوار ساڵی رابردودا تێریزامەیك سەرۆک وەزیرانی پێشوی بریتانیا و بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی ئێستا چەند جارێک پڕۆژەی دەرچون لە یەکێتی ئەروپایان بۆ رێککەوتنی کۆتایی خستوەتە بەردەم پەرلەمانتاران، بەڵام پڕۆژەکان نەیانتوانیوە پەرلەمانتاران بەوجۆرە رازیبکەن کە دەنگی لەسەر بدرێت.
پرسی یەکلایکردنەوەی سنورەکانی ئیرلەندا پاش دەرچونی بریتانیا لە یەکێتییەکە کێشەی سەرەکی برێگزیتە
پرسی یەکلایکردنەوەی سنورەکانی ئیرلەندا پاش دەرچونی بریتانیا لە یەکێتییەکە کێشەی سەرەکی برێگزیتە، جۆنسن یەکێتی ئەوروپای بەقبوڵکردنی سنورەکانی ئیرلەندای باکوری وەک بەشێک لەسنوری بریتانیا و درێژکردنەوەی هێشتنەوەی ئەو پرسە بۆ چوار ساڵی ئایندە، رازیکردبو، بەڵام بریتانییەکان ئەوە بەزیان بۆخۆیان دادەنێن و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و بەشێک لەپەرلەمانتارانی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتداریش دژی رێککەوتنەکەن.
خەندان
