شانه‌یه‌كی چه‌كداری سه‌ر به سوپای پاسداران له ئه‌لبانیا ئاشكرا ده‌بێت
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشێیتید پرێس، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ردی فیلیۆ، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌لبانیا باڵی ده‌ره‌وه‌ی "سوپای پاسداران"ی به سه‌ركردایه‌تیكردنی "شانه‌یه‌كی تیرۆریستی"ی تۆمه‌تبار كرد، كه پلانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر "ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی موجاهدینی خه‌ڵق" داڕشتووه، كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ئێران و عێراق خراوه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌لبانیا گوتیشی، دوو به‌پرسی ئه‌منی پله باڵای ئێرانی له تارانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سوپای پاسدارانیان ده‌كرد و ئاراسته‌یان ده‌كردن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و شانه‌یه‌ی چه‌كدارانی ئێرانی په‌یوه‌ندییان به گروپێكی تاوانكاری رێكخراو له توركیاوه هه‌بووه و، خۆیان له ئه‌ندامانی پێشووی "بزووتنه‌وه‌ی موجاهدینی خه‌ڵق" نزیك كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ئه‌لبانیا كۆبكه‌نه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی ئه‌لبانیا هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و شانه چه‌كدارییه‌ی سه‌ر به سوپای پاسداران ئاشكرا نه‌كرد.
هه‌روه‌ك فیلیۆ راشیگه‌یاند، له مانگی مارسی رابردووش ئه‌لبانیا توانی هێرشێكی دیكه‌ی "به‌كرێگیراوانی ئێرانی" پووچه‌ڵ بكاته‌وه، كه به‌نیازبوون له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ناو خاكی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، ساڵی رابردوو ئه‌لبانیا باڵیۆزی ئێران و دیپلۆماتكارێكی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی نایاسایی تۆمه‌تبار كران، كه به گوته‌ی خۆیان هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته هه‌بوو.
له ساڵی 2014 نزیكه‌ی 2500 ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی موجاهدینی خه‌ڵق كه پێشتر له كه‌مپی ئه‌شره‌فی سه‌ر به پارێزگای دیالا بوون، روویان له وڵاتی ئه‌لبانیا كرد.
