غانتس له شوێنی ناتانیاهۆ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
هه‌ر ئه‌مڕۆ، بینی غانتس، گه‌شبینی خۆی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، ناتوانێت حكوومه‌ت پێكبهێنێت.
به‌ر له دوو رۆژ، سه‌رۆكی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، دوای شكستهێنانی ناتانیاهۆ له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی "شین سپی" بۆ ئه‌و ئه‌ركه راده‌سپێرێت.
به‌گوێره‌ی یاسای ئیسرائیل، مۆڵه‌تی 28 رۆژ به غانتس ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی "كنیست" له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بگاته رێككه‌وتن.
