رووسیا لە بری دەرمان و خۆراک چەک بە وڵاتانی ئەفریقی دەفرۆشێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی، رووسیا پلانی هەیە لەم ساڵدا (ساڵی 2019)، بە بەهای چوار ملیار دۆلار چەک بە ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقیا وەک ئۆگەندا، رواندا، مۆزەمبیق و ئەنگۆلا، بفرۆشێ.
فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی ئەفریقیا لەکاتێک دایە، کە زۆرینەی دانیشتووانی ئەو کیشوەرە بەدەست کەمیی خۆراک، کەمیی ئاوی خواردنەوە و نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک ئایدز و ئیبۆلا، دەناڵێنن.
باسنيوز
