فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە لوبنان کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە ئاسمانی لوبنان کەوتە خوارەوە و سوپای وڵاتەکەش روونکردنەوە دەدات.
ئەفیغای ئەدرعی،گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، فڕۆکەکە بێ فڕۆکەوان بووە و لەمیانەی ئەرکی رۆتینی لە چاودێریکردنی سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل، کەوتووەتە خوارەوە.
بەشێک لە میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوە دەکەن، کە فڕۆکەکە لەلایەن هاووڵاتییەکی لوبنانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2019 بە گوللەی راو، خراوەتە خوارەوە.
باسنيوز
