روسيا: سەرۆكی سوریا ئامادەیی دەربڕیوە بە بڵاوكردنەوەی هێز لەسەر سنوری سوریا
دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند،" ئەمشەو پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لە نێوان فلادیمیر پۆتین، سەرۆكی روسیا و بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا ئەنجامدراو تیایدا سەرۆكی روسیا ناوەرۆكی رێكەوتنی نێوان خۆی و ئەردۆگانی بۆ سەرۆكی سوریا شیكردەوە".
وتیشی،"لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا بەشار ئەسەد سوپاسی فلادیمیر پۆتینی كرد و دوپاتیكردەوە كە بەهەمو شێوەیەك پشتیوانی لەو رێكەوتنە دەكات".
ئاماژەی بەوەشكرد،"هەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا سەرۆكی سوریا ئامادەیی دەربڕیوە بە بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنوری سوریا بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی سەربازی روسیا بۆ ئەوەی چاودێری سنورەكان بكەن".
خەندان
