پۆ‌مپێیۆ نهێنی پشت بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات
پۆ‌مپێیۆ له گوتارێكدا كه له دامه‌زراوه‌ی "Heritage" له واشنتن پێشكه‌شی كرد، گوتی: "نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا شه‌رعین" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ماوه‌یه‌كی درێژه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"ی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه".
پۆ‌مپێیۆ گوتی: "ئێمه له‌و نیگه‌رانیانه‌ی توركیا تێده‌گه‌ین، بۆیه ئێمه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوكارانمان له وه‌زاره‌تی به‌رگری كارمان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌و ناوچانه ده‌كرد و تره‌مپ هۆشداریشی دایه توركیا، به‌ڵام توركیا سنووری به‌زاند و هاته ناو خاكی سووریا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی ئه‌وه‌شیكرد، خه‌ریكه ئه‌و 120 كاتژمێره‌كانی ئاگربه‌ست ته‌واو ده‌بێت، كه وه‌ك مه‌رجێك بۆ وه‌ستاندنی هێرشی توركیا به شه‌ڕڤانانی كورد دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، "پێشكه‌وتنی دیاریكراو هاتوونه‌ته ئاراوه"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئه‌م چیڕۆكه ئاڵۆزه و له داهاتوودا ئاستی سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوه‌كان پێوانه ده‌كرێن، به‌ڵام ئێستا ئێمه له دۆخێكی باشترداین".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی راستی بێت سه‌رۆك تره‌مپ ئاماده بوو بۆ سزادانی توركیا و ئاماده‌بوو له داهاتوودا سزای زیاتریشی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ئه‌گه هاتو له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی به‌رده‌وام بایه، هه‌ر بۆیه هێزی ئابووری به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره به‌كارهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ی ناتۆی نه‌كه‌وێته رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆ".
پۆ‌مپێیۆ جه‌خی كرده‌وه، "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناچار بوو له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مه، پلانی "خۆشه‌ویستی دڵڕه‌قانه" به‌رامبه‌ر توركیا به‌كاربهێنێت"
