سەرۆکی رژێمی سووریا ئەردۆغان بە ”دز“ ناو دەبات
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی سەر بە رژێمی سووریا، ئەمڕۆ سێشەممە 22-10-2019، بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمەکە سەردانی شارۆچکەی هبێتی لە گوندەوارەکانی ئیدلیب کردووە.
لە ئیدلیب، بەشار ئەسەد رایگەیاندووە، شەڕ لە ئیدلیب شەڕێکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی و تیرۆر، لە سووریا.
بەشار ئەسەد هێرشی کردووەتە سەر رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و رایگەیاندووە، ”ئەردۆغان دزە، کارگەکان، گەنم و نەوتی دزیوە و ئێستاش زەوی سووریا دەدزێت“.
باسنيوز
