توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی توند له سوپای سووریا ده‌كات
ئۆكتای له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی گوتی: "به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی رژێمی سووریا نه‌بووه، كه توركیا نه‌چووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵكو به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه بووه له‌و ناوچانه".
ئۆكتای ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا ئه‌و هێزه ئه‌مریكییانه ده‌كشێنه‌وه كه هاوكاری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"ـیان ده‌كرد، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه هێزه‌كانی رژێمی سووریا بۆ پاراستنی یه‌په‌گه هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه، هه‌ڵوێستی توركیا به نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه و ناتوانین چاوپۆشی له‌مه بكه‌ین".
راوێژكاری ئه‌ردوغان هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "ئه‌گه‌ر رژێمی سووریا بیه‌وێت بچێته ناوچه‌كانی مونبج و كۆبانێ و قامشلۆ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له یه‌په‌گه بكات، ئه‌و كات ئێمه ئه‌و ره‌فتاره‌ی سووریا به راگه‌یاندنی جه‌نگ له دژی توركیا ده‌زانین و دواتریش وه‌ڵامێكی توندی دیمه‌شق ده‌ده‌ینه‌وه".
باسی ئه‌وه‌شی كرد، "هه‌ر كاتێك دڵنیایی له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه درایه توركیا كه هێزه‌كانی رژێمی سووریا لێی جێگیر بوونه و گرێنتی ئه‌وه‌مان پێدرا، كه هیچ رێكخراوێكی "تیرۆریستی" له‌و ناوچانه نییه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی توركیا بكات، ئه‌و كات له‌وانه‌یه توركیا هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت و چاره‌سه‌رییه پێشنیازكراوهكانیش به وردی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت".
دوای بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا و هێرشی توركیا له دژی هێزه كوردییه‌كان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها ناچاركردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به كشانه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا، هێزه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێككه‌وتن، كه ئه‌و شوێنانه راده‌ستی سوپای سووریا بكه‌ن، كه لێی كشاونه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش، تا ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه راده‌ستی هێزه‌كانی سووریا كراون.
