پەرلەمانی بەریتانیا دانیشتنێکی مێژوویی ساز دەکات

پەرلەمانی بەریتانیا دانیشتنێکی مێژوویی ساز دەکات
پەرلەمانی بەریتانیا دانیشتنێکی مێژوویی لەبارەی دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا (بریکزیت)، ساز دەکات.

دانیشتنەکە کاتژمێر 8:30ـی سەرلەبەیانی بە کاتی لەندەن (10:30 بە کاتی هەولێر) دەستی پێ کردووە و چاوەڕێ دەکرێ تا کۆتایی ئەمڕۆ، درێژە بکێشێت.

دانیشتنەکە لەسەر داوای ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا (پەرلەمان) ساز دەکرێت و تێیدا بڕیارێک لەبارەی پابەندبوونیان نەبوون بە بریکزیت لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا، کە 31-10-2019ـەیە، دەدرێت.

حکوومەتی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی بۆریس جۆنسۆن پێویستیی بە دەنگی 250 ئەنام لە کۆی 650 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەیە، بۆ پەسەندکردنی دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا.












باسنيوز
Top