سەرانی سێ وڵاتی گەورەی ئەوروپی لەگەڵ ئەردۆغان کۆ دەبنەوە
سەرانی سی وڵاتی گەورەی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ دەبنەوە.
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەی سەرانی ئەوروپا، لە برۆکسل، رایگەیاند، گەیشتوونەتە بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی تورکیاوە.
ئیمانوێڵ ماکرۆن هەروەها رایگەیاندووە، کە لەگەڵ ئەنگێڵا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا و بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڕیاریان داوە لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ ببنەوە.
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بە کات و شوءێنی کۆبوونەوەکە کردووە و رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ”رەنگە لە لەندەن“، ئەنجام بدرێت.
باسنیوز
