فەڕەنسا: هێرشەکانی تورکیا مەترسی نوێی لە ناوچەکەدا دروستکردوە

فەڕەنسا: هێرشەکانی تورکیا مەترسی نوێی لە ناوچەکەدا دروستکردوە
محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هەندێک لە پاشماوەکانی داعش لە سوریا بەهۆی هێرشەکانی تورکیاو گروپە چەکدارەکانەوە هەڵهاتون، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداریدا لەوەی هێرشەکانی تورکیا مەترسی نوێی لە ناوچەکەدا دروستکردوە.

محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، "دەبێت هاوڵاتیانی جیهان هاوڵاتییە داعشەکان وەربگرنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاو گروپە چەکدارەکانەوە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان هەندێک لە پاشماوەکانی داعش هەڵهاتون.

هاوکات جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئازای کوردستان مەترسی نوێی لە ناوچەکەدا دروستکردوە.

زانیاری زیاتر...









خەندان
Top