داودئۆغلو بۆ ئەردۆغان: دەبێ هەموو کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕەت بکەیتەوە

 داودئۆغلو بۆ ئەردۆغان: دەبێ هەموو کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕەت بکەیتەوە


بەهۆی ئەو نامەیەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ رەجەب تەییب ئەردۆغانی ناردووە، ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا، داوایەكی بە پەلە لە ئەردۆغان دەكات کە بەهۆی سووکایەتی بە تورکیا دەبێ هەموو کۆبوونەوەکانت لەگەڵ ئەمریکییەکان ڕابگریت.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردوەتەوە، كە داودئۆغلو لە نامەیەكی بە پەلەدا بۆ ئەردۆغان، داوای لێ كردوە بە پەلە گەشتكردنەكەی بۆ ئەمریكا هەڵبوەشێنێتەوە.

لە نامەكەی ترەمپدا بۆ ئەرۆدغان، پێی دەڵێت: "پیاوێكی توند مەبە و بە گێژانە بیر مەكەرەوە"، داودئۆغلو لەسەر ئەو وشانە كە بە سووكایەتی ناوی دەبات نامەیەكی بە پەلە بۆ ئەردۆغان دەنێرێت.

میدیاكانی توركیا ناوەڕۆكی نامەكەی داودئۆغلویان بڵاو كردووەتەوە، كە دەڵێت ئەو نامەیەی ترەمپ بەرلەوەی سووكایەتی بێت بە تۆ، سووكایەتییە بۆ هەموو گەلی توركیا، بۆیە پێویستە ترامپ داوای لێبوردن لە گەلی توركیا بكات.

داودئۆغلو داوای لە ئەرۆدغان كردوە كە تاكوو ترەمپ داوای لێبوردن لە گەلی توركیا نەكات، پێویستە چوونت بۆ ئەمریكا هەڵبوەشێنێتەوە و هەموو كۆبوونەوەیەكیش لەگەڵ ئەمریكییەكان رەت كەیتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ مایک پێنس، جێگری دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا سەردانی تورکیا بکەن و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ ببنەوە و هاوکات بڕیارە ڕێکەوتی ١٣ی١١ی٢٠١٩ ئەرۆدغان بە داوەتێكی فەرمی سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆ ببێتەوە.










باسنيوز
Top