نێردەی ئەمریکا بۆ ئێران: کشانەوەمان لە سووریا کاریگەریی بەسەر دژایەتیی ئێران نابێ
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایدەگەیەنێت، کە کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە سووریا کاریگەریی بەسەر دژایەتیکردنی ئێران نابێت.
برایان هۆک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، بارودۆخی سووریا پێویستیی بە هەوڵی دیپلۆماسی هەیە نەک سەربازی.
برایان هۆک هەروەها رایگەیاندووە، هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هیچ چالاکییەکی پەیوەندیداریان بە ئێران نەبووە، ”ئێمە بە سزا و گەمارۆی ئابووری، گوشاری توندمان خستووەتە سەر سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانی“.
باسنيوز
