وەزارەتی دەرەوەی میسر: دڵخۆشین بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا

 وەزارەتی دەرەوەی میسر: دڵخۆشین بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا


وەزارەتی دەرەوەی میسر دڵخۆشیی وڵاتەکەی بە سەپاندنی سزا بەسەر کۆماری تورکیا، رایدەگەیەنێت.

لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-10-2019 بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاندووە، بە نیگەرانییەوە چاودێریی رەوشی سووریا و هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی میسر هەروەها رایگەیاندووە، ئەو هێرشەی تورکیا جگە لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دەرەنجامی مەترسیداری لەسەر بارودۆخی مرۆیی و پرۆسەی سیاسی لە سووریا، دەبێت.

هەر لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی میسر دڵخۆشیی وڵاتەکەی بە سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر تورکیا نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندی ئەو سزایانەی سەر تورکیا بێ“.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.









باسنيوز
Top