ئەردۆغان کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا رەت کردەوە

ئەردۆغان کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا رەت کردەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆنابێتەوە و تەنها ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی (سکای نیوز) رایگەیاند، کە ئەو تەنها ئامادەیە لەگەڵ خودی سەرۆکی ئەمریکا دابنیشێت و چاوی بەو شاندە ناکەوێت، کە بڕیارە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هێرشی ئەو وڵاتە بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بچێتە تورکیا.

بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا شاندێک بە سەرۆکایەتی مایک پێنس، رەوانەی تورکیا بکات.

هەروەها ئەمڕۆ ئەردۆغان رایگەیاندبوو، کە ئەوان هێرشەکانیان بۆسەر رۆژئاوای کوردستان راناگرن و ئاگربەستیش قبوڵ ناکەن، مەگەر ئەوەی هێزەکانی هەسەدە پاشەکشێ بکەن.








باسنيوز

Top