کۆبوونەوەی ئەمنیی تورکیا و سووریە لە سووچی بەڕێوە دەچێت
چەند سەرچاوەی ئاگادار بە ماڵپەڕی "ئەلمەیادین"یان ڕاگەیاندووە ئەو دانیشتنە ئەمنییە و لە نێوان نوێنەرانی تورکیا و سووریا و بە چاودێریی ڕووسیا ساز دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر چەند هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە کە نوێنەرانی سووریا و تورکیا لە باکووری مەنبەج کۆ دەبنەوە.
ئەم دانیشتنانە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچن کە تورکیا ماوەی هەشت ڕۆژە بە یارمەتیی گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشی کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ئیستاش لە شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی شەڕێکی توند لە ئارا دایە.
لە کاردانەوە بەو هێرشەی تورکیا ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا، کۆمکاری عەرەب و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو هێرشانەی تورکیایان ئیدانە کردووە و داوای خێرا ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیایان کردووە.
باسنيوز
