پوتین، بانگهێشتی رەجەب کردووە تاکو سەردانی مۆسکۆ بکات.
فرانس پرێس ئاشکراشیکردووە، هۆکاری بانگهێشتی ئەردۆغان بۆ مۆسکۆ، هێرشەکانی تورکیایە بۆ سەر باکووری سووریا.
نووسینگەی سەرۆکی رووسیا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، پوتین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامداوە و باسیان لە ناکۆکییەکانی سووریا کردووە، دواتر سەرۆکی رووسیا بانگهێشتی سەرۆکی تورکیای کردووە و ئەردۆغانیش داواکەی پەسەند کردووە.
ئاشکراشیکردووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بە دەستپێشخەری ئەردۆغان بووە و باس لە چۆنیەتی رێگریکردن لە جەنگی نێوان سوپای سووریا و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا کراوە.
K24 –
