تره‌مپ له‌گه‌ڵ دیموكرات و كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس كۆده‌بێته‌وه‌

تره‌مپ له‌گه‌ڵ دیموكرات و كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس كۆده‌بێته‌وه‌
ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ كۆماری و دیموكراته‌كانی كۆنگرێس كۆده‌بێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ره‌وشی سووریا تاوتوێ بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆنگرێسه‌وه‌ رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، میچ ماكونیل و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پیلوسی و ئه‌ندامی دیار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و هه‌ردوو لیژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی نوێنه‌ران و پیران له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بن.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌ ناو كۆماری و دیموكراته‌كانی كۆنگرێس، پرۆژه‌یه‌ك بۆ سزادانی توركیا ئاماده‌ كراوه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ بكرێت.

كۆماری و دیموكراته‌كان له‌و بڕوایه‌دان، كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ باكووری سووریا پشتكردنه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كان و رێگه‌دانه‌ به‌ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رێت.









باسنیوز
Top