رۆحانی: بەهۆی شۆڕشی ئایەتوڵڵا خومەینییەوە تەمەنی خەڵکی ئێران درێژ بووەتەوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، کە بەهۆی شۆڕشی ئیسلامییەوە، تەمەنی خەڵکی ئێران درێژ بووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2019، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە کۆنگرەی وەزارەتی تەندروستیی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تارانی پایتەختی وڵاتەکەی، رایگەیاند، کابینەی حکوومەت لە هەردوو خولی سەرۆکایەتیی ئەودا، زۆرترین هەوڵی بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی و ژینگە، داوە.
حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئیران، کە بە رێبەرایەتیی ئایەتوڵلا روحوڵڵا خومەینی لە ساڵی 1979 هەڵگیرسا و سیستەمی شاهانەی وڵاتەکەی رووخاند، تەمەنی خەڵکی ئێران درێژ بووەتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش داوە، کە بەهۆی شۆڕشی ئیسلامیی ئایەتوڵڵا خومەینییەوە، تێکڕای تەمەن لە 56 ساڵ بۆ 76 ساڵ بەرز بووەتەوە.
باسنیوز
