ئەمریكا چەكە قورسەكانی لە بنكەی ئەنجەرلیك لە تورکیا دەگوازێتەوە
رۆژنامەی (نیۆیۆرك تایمز) بڵاوی كردوەتەوە، كە بەرپرسانی ئەمریكا و بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە وزەی ئەمریكا، پێیان باشە چاو لە بوونی ٥٠ چەكی ئەتۆم لە بنكەی ئەنجەرلیكدا بخشێننەوە بەوەی بۆ شوێنێكی دیکەی بگوازنەوە.
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی داوە، كە ئەو بەرپرسانەی ئەمریكا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە هاوپەیمانیی نێوان توركیا و ئەمریكا بە كردار كۆتایی پێهاتووە، بۆیە بوونی ئەو چەكانە لە زیان زیاتر هیچ سوودێكی نییە.
بەرپرسێكی ئەمریكی قسەی بۆ ماڵپەری (بی بی سی)ی توركی كردووە، بەڵام نەیویستووە ناوی بهێنرێت و لەو ڕوەوە پێی وایە ئەو چەكە ئەتۆمانە لە بەرژەوەندیی رەجەب تەیب ئەردۆغانە كە لە بنكەی ئەنجەرلیكدا بن، بۆیە دەبوا چەند ساڵێك بەرلە ئێستا بگوازرانەتەوە.
رۆژنامەی (سۆڵ)ی توركیش لەمبارەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا كاریگەری هەیە بەوەی ئەمریكا بەپەلە ئەو چەكانە لە بنكەی ئەنجەرلیك بگوازێتەوە.
باسنيوز
