سیناتۆره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ئه‌ردوغان گه‌وره‌ترین هه‌له‌ی سیاسی كرد كاتێك هێرشی كرده سه‌ر كورد
لێندسی گراهام، سیناتۆری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی له دوا قسه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی له ژیانی سیاسی خۆیدا كرد، كاتێك كرده‌ی سه‌ربازیی له دژی كورد راگه‌یاند.
گراهام جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رۆكی واشنتن سزای زۆر سه‌خت به‌سه‌ر ئه‌ردوغاندا ده‌سه‌پێنێت و له خاكی سووریا ده‌ری ده‌كات.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مشه‌و، ئه‌و سناتۆره ئه‌مه‌ریكییه رایگه‌یاندبوو، بەهۆی هیرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان، سزای توندیان بۆ تورکیا ئاماددە کردووە.
گوتیشی: سه‌نگ و قه‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی بۆ سه‌ر توركیادا بڕاونه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كن، كه بۆ ئه‌نقه‌ره و جیهانیش پێشبینی نه‌كراون.
كۆنگرێسمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاشكراشیكرد، ئه‌وان ئابووری توركیا داده‌ڕووخێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌و خوێنڕشتنه بوه‌ستێنێت، كه له باكووری سووریا ده‌ستی پێكردووه.
گراهام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سزاكان وه‌ك سزاكانی سه‌ر ئێران سه‌خت و قورسن و توركیا شایانی ئه‌و سزا سه‌ختانه‌یه.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه: ئه‌و هاوبه‌شیه‌ی ئێستا له نێوان هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر پرسی سزادانی توركیا له كۆنگرێس هاتووه‌ته ئاراوه، له مێژوودا كۆده‌نگی له‌م شێوه‌یه‌ی نه‌بینیوه.
