ئه‌مه‌ریكا: ره‌شنووسی سزادانی توركیا ئاماده‌یه
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، سزاكانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی گه‌نجینه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه ئاماده كراون و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه په‌سه‌ند بكرێن.
وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌ریكا سزاكانی بۆ سه‌ر توركیا رابگه‌یه‌نێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مشه‌و نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی له كۆنگرێس پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یان له باكووری سووریا ئاماده ده‌كه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌ی سزادانی توركیا گه‌ڵاڵه ده‌كرێت، كه سزاكانی زۆر قورسترن له‌و سزایانه‌ی تا ئێستا كۆشكی سپی به‌رامبه‌ر به توركیا به‌كاری هێناوون.
هه‌روه‌ها پیلۆسی گوتی: دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردووه تا هێرش بكاته سه‌ر باكووری سووریا.
