میدیاکانی ئێران: بەڕێوەبەری ماڵپەڕێکی دژبەری ئێران دەستگیر کرا

میدیاکانی ئێران: بەڕێوەبەری ماڵپەڕێکی دژبەری ئێران دەستگیر کرا
بەشێک لە میدیا فەرمییەکانی ئێران بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوێکی سوپای پاسداران بڵاویان کردووەتە ڕۆحوڵا زەم، بەڕێوەبەری ماڵپەڕی (ئامەدنیوز) کە بە ماڵپەڕێکی چالاک و دژبەری ئێران دەناسرا لەلایەن وەزرەتی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە.

ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە "ڕۆحوڵا زەم) بەڕێوەبەری ماڵپەڕی (ئامەدنیوز) کە ماڵپەڕێکی دژی ئێران بووە، لە چالاکییەکی نهێنیی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداراندا دەستگیر کراوە.

میدیاکانی ئێران و سوپای پاسداران، هیچ ئاماژەیەکیان بە شوێنی دەستگیرکردنی (ڕۆحوڵا زەم) نەکردووە، و باسیان لەوەش کردووە بە پارەی دژبەرانی شۆڕش ئەو ماڵپەڕە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی درۆ و هەواڵی ناڕاست لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئیران بووە.

بەپێی زانیارییەکان ڕۆحوڵا زەم، لە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپی ماڵپەڕی (ئامەدنیوز)ی ڕێک خستووە و ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە سیاسییە نیشتەجێی فەڕەنسایە.

ڕوحوڵا زەم لەدایکبووی ساڵی 1974ی تاران و کوڕی محەمەدعەلی زەم، یەکێک لە مەلا ناسراوەکانی ئێرانە و پاش دەستگیرکرانی لە ئێران و هەڵاتنی لەو وڵاتە، لە فەڕەنسا ماڵپەڕی ئامەدنیوزی ڕێک خست و بەهۆی ئەوەی پێشتر لە دامودەزگا فەرمییەکانی ئیران نزیک بووە، کۆمەڵێک بەڵگە و دیکیۆمێنتی گەندەڵیی بەرپرسانی ئێرانی بڵاو کردەوە

Top