ڕژێمی سووریا ناوێکی نوێ بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دادەنێت

ڕژێمی سووریا ناوێکی نوێ بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دادەنێت
دوای ئەوەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەستکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بە هێزەکانی سەر بە ڕژێمی سووریا ڕاگەیاند، چەند زانیارییەک لەبارەی ناوی نوێی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرا دەکرێت.

ئاژانسی (ٌروسیا الیوم RT) بە پشت بەستن بە هەندێک زانیاری بڵاوی کردووەتەوە کە بەپێی ڕێککەوتنەکەی ١٣ی ئۆکتۆبەر، لەمەودوا ناوی هەسەدە بۆ (فەیلەقی پێنجەمی سووری) دەگۆڕێت، بەڵام ڕێکخستنەکانی وەک ئێستا دەمێنێتەوە و لەلایەن فەرماندەی کورد و عەرەبەوە سەرکردایەتی دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە بەدران چیا، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی راگەیاندووە، ڕێککەوتنەکەی ١٣ی ئۆکتۆبەر سرووشتێکی سەربازی هەیە و بەهۆیەوە سوپای ڕژێمی سووریا لە هەموو ناوچەکانی سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا لە سنووری منبج تاوەکوو دێرک بڵاوەیان پێ دەکرێت، بەڵام بابەتە سیاسییەکان دواتر باس دەکەن.










باسنيوز
Top