ئه‌ردوغان پرسیارێك له مێركڵ ده‌كات
ئه‌ردوغان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئێن تیڤی" رایگه‌یاند، "له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیم به ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیاوه كردووه. به‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ش كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بڕیاری وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌ستاندنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیای راگه‌یاندبوو.. من به مێركڵم گوت: گوێ له لێدوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌تان بگرن. ئایا ئێمه له هاوپه‌یمانی ناتۆ هاوپه‌یمانی ئێوه‌ین؟ یانیش ئێوه رێكخراوێكی تیرۆریستیتان كردووه‌ته ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌بێ ئاگاداری ئێمه؟ رێبازێكی سه‌یره. ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن یان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانن؟".
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا مێركڵ به ئه‌ردوغانی راگه‌یاندووه، كه پێویسته توركیا ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا بوه‌ستێنێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیادا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "راوێژكاری وڵاته‌كه‌یان داوای وه‌ستاندنێكی ده‌ستبه‌جێی هێرشه‌كه كردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "مێركڵ به ئه‌ردوغانی راگه‌یاندووه، كه به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی فراوانی په‌نابه‌ران و ئاڵۆزبوونی سه‌قامگیری ناوچه‌كه به ته‌واوی و دووباره ژیاندنه‌وه‌ی رێكخراوی داعش".
پیش‌تر هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه، فرۆشتنی چه‌ك به توركیا رابگرێت، كه ده‌كرێت ئه‌نقه‌ره ئه‌و چه‌كه له هێرشی سه‌ر باكووری سووریا له دژی هێزه كوردییه‌كان به‌كار بهێنێت، كه توركیا به تیرۆریست سه‌یریان ده‌كات.
