ترەمپ: خەریكی تاوتوێكردنی سەپاندنی سزایەكی قورسین بۆ سەر توركیا

ترەمپ: خەریكی تاوتوێكردنی سەپاندنی سزایەكی قورسین بۆ سەر توركیا
ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ژمارەیەك تویتی بڵاوكردووەتەوە، لە دواهەمینیان نووسیویەتی كە له‌گه‌ڵ سیناتۆر لیندزی گراهام و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی كۆنگرێس، به‌ دیموكراته‌كانیشه‌وه‌، خەریكی تاوتوێكردنی سەپاندنی سزایەكی قورسن بۆ سەر توركیا.

ترەمپ نووسیویەتی "له‌سه‌ر هێڵم بۆ تاوتوێكردنی ده‌ركردنی گه‌مارۆی قورس بۆ سه‌ر توركیا. وه‌زاره‌تی گەنجینە ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌. لایه‌نه‌كانی یاسادانانی دیكه‌ش له‌وانه‌یه‌ پێویست بكات بێنه‌ سه‌ر هێڵ، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كۆده‌نگییه‌كی باش هه‌یه‌، توركیا داوای كردووه‌ كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ نه‌كه‌ین، چاوه‌ڕوان بن".


كەمێك پێش ئەم تویتەش، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكی سەیردا ئاماژەی داوە كە بەر لە دوو ساڵ سوپای عێراق ویستوویەتی هێرش بكاتە سەر كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان.

جێی باسە ماوەی شەش ڕۆژە سوپای توركیای ئەندامی ناتۆ بە هاوكاری چەكدارە بەكرێگیراوە عەرەبە ئیسلامیە توندڕەوەكانی سووریا هێرشێكی بەرفرەوانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ڕۆژئاواش لە دوورەوە چاودێری كۆمەڵكوژی كورد دەكەن.








باسنيوز
Top