فه‌ره‌نسا ناردنی چه‌كی بۆ توركیا راگرت
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری فه‌ره‌نسا راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌رده‌وامی توركیا له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا گه‌ڕانده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "فه‌ره‌نسا له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا هه‌وڵی درووستكردنی كۆده‌نگی بۆ ئه‌و پرسه ده‌دات".
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته فه‌ره‌نسییه‌دا هاتووه، "له چاوه‌ڕێی وه‌ستاندنی هێرشی توركیا، فه‌ره‌نسا بڕیاریدا ته‌واوی پلانه‌كانی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ توركیا سڕ بكات، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و چه‌كانه له‌و هێرشه‌دا به‌كاربهێنرێن".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و بڕیاره ده‌ستبه‌جێ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن" و دوو وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه، "هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌كات".
پێشتریش هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا، نۆرویج و فینله‌نداش بڕیاری راگرتنی فرۆشتنی چه‌كیان به توركیا داوه و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه له‌وانه‌یه چه‌كی وڵاته‌كانیان له‌و هێرشه‌دا له دژی كورد به‌كاربهێندرێت.
جێگای ئاماژه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، فه‌ره‌نسا ره‌خنه‌ی له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان گرتووه و داواشی له ئه‌نقه‌ره كردووه، هێرشه‌كه‌ی راگرێت و هۆشداریشیداوه، كه ئه‌و هێرشه ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه.
