ئه‌ڵمانیا ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ توركیا ڕاگرت
هه‌فته‌نامه‌ی (Bild Am Sonntag)ی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر زاری هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ڕایگه‌یاند ئه‌م بڕیاره هه‌موو جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه كه ده‌كرێ توركیا له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به‌كاری بێنێت.
هایكۆ ماس له لێدوانه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه له‌مڕۆوه هیچ هه‌نارده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ توركیا ڕێگەپێدان له حكوومه‌ت وه‌رناگرێت.
ئه‌مه له كاتێك دایه كه یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ی فرۆشتنی چه‌كی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2018 بۆ توركیا بووه و داهاته‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا به 268 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.
پێشتر و له كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا، فینله‌نداو نه‌رویج و هۆڵه‌ندا هه‌ڵوێستێكی هاوشێوه‌یان نواندووه.
باسنيوز
